لە بارەی 25 هەزار ديناری بەڕادى ئۆتۆمبێلەوە رونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارە بۆ پشكنین و بەڕادی ئۆتۆمبێل روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە پارەیە بۆ پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلە، نەك پارەی بەڕاد.

فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پرۆژەیەك بۆ وەرگرتنی پارە لە ئۆتۆمبێل هەیە، بەڵام تائێستا دەستبەكاربوونی بۆ نەكراوە و كاری پێنەكراوە و تەواو نەبووە، هەركاتێك پرۆژەكە كەوتە كار ئەوكات هاوڵاتیان و شۆفێران هەقی خۆیانە نیگەرانبن.

وتیشی: بۆ ئەنجامدانی پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل كە ساڵانە دەكرێت، بڕی 25 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام بۆ بەڕاد هیچ بڕەپارەیەك وەرنەگیراوە و وەریش ناگیرێت، ئەو پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەش بەپێی ئۆتۆمبێلەكە پارەكە وەردەگیرێت، بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگر بڕی 25 هەزار دینارە و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوكیش تەنها 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.

رونكردنەوەكەی هاتووچۆ دوای ئەوە دێت، پێشتر عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد پێشتر كە ئۆتۆمبێل پشكنینی هەزەی دەكرد، لەگەڵیدا بەبێ بەرامبەر پشكنینی بەڕادی بۆ دەكراو هیچ گرفتێك نەبوو بۆ شۆفێرو بۆ حكومەتیش، بەڵام ئێستا پشكنینی بەڕاد دراوە بە كۆمپانیایەك، دەبێت ئۆتۆمبێل بۆ ئەم پشكنینە ڕۆتینییە بچێتە كەڵەوانان لەوێشەوە ٢٠ خولەك بە جادەی خۆڵدا بچێت و پشكنینێك بە ٢٥ هەزار بكات لای كۆمپانیایەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا