بەرزبوونەوەی نرخی نان دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی گەشەپێدانی مرۆیی لە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 21/8/2021، نانەواخانەكان نرخی نانیان گرانكرد و شەش نانیان بە 1000 دینار فرۆشت، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە.

نانەواخانەكان گرانبوونی ئارد و گاز، بە هۆكاری سەرەكی گرانكردنی نان دادەنێن و دەڵێن حكومەت هیچ هاوكارییەكمان ناكات، لە هەرزانكردنی ئەو دوو بابەتە كە پێداویستی سەرەكی نانەواخانەكانن.

خاوەن نانەواكان باسلەوە دەكەن، لیترێك غاز بووە بە 440 دینار لە فەردەیەك ناندا 800 نانیشی تێدابێت هێشتا ئەوان زەرەدەكەن، بۆیە ناچارن شەش نان بدەن بە هەزار دینار و لە هەمانكاتدا كێشی گونك كەم بكەنەوە بۆ 100 غرام، ئەنجا سودی دەبێت بۆیان.

لای خۆیەوە سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی: ئێستا نرخی غاز و ئارد بەرزبووەتەوە، بۆیە نرخی نان گرانبووە، دوو كۆمپانیا هاتوونەتە سەرخەت كە ئاردی سفر دابین بكەن بۆ نانەواخانەكان ئێمەش پاڵپشتی ئەو دوو كۆمپانیایە دەكەین، لەوانەیە لە ماوەیەكی نزیكدا بتوانین ئاردی سفر بۆ نانەواخانەكان دابین بكەین، ئەوكاتە بە زووترین كات كێشەكە چارەسەردەبێت.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتیشی: سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵن، لە راستیدا نانەواخانەكان مافی خۆیانە داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان بكەن، بەدواداچوونی وردمان كردووە بۆ كێشەكەیان بۆیە دەمانەوێت لە پێناو بژێوی ئەمان و لەبەر بەرژوەندی گشتی كێشەكانیان بۆ چارەسەربكەین.

دكتۆر خالید حەیدەر، مامۆستای ئابوری لە زانكۆی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: 90% ی داهاتی تاكی عێراقی بە هەرێمیشەوە، بۆ بابەتە گرنگەكانی ژیانی رۆژانە خەرج دەكرێت، كە پێی دەوترێت داهاتی راستەقینە (دخل الحیقیقی)، كاتێك ئەو بابەتە گرنگانە كە پێداویستی ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانن نرخەكەی بەرزدەبێتەوە، داهاتی راستەقینە دادەبەزێت، ئەمەش وادەكات بژێوی ژیان كەم دەبێتەوە، كە هۆكارە بۆ دابەزینی ئاستی گەشەپێدانی مرۆیی، كە بەپێی پێوەری نەتەوەیەكگرتووەكان خۆی دەبینێتەوە لە خواردنی باش و تەندروستی باش، كاتێك كوالیتی خواردن دادەبەزێت وردە وردە تەندروستی مرۆڤیش دادەبەزێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی.

روونیشیكردەوە، لەلایەك رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا و لەلایەكی دیكە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، گرانبوونی بابەتە سەرەكییەكانی ژیانی رۆژانە وەك پێداویستییە خۆراكییەكان و گرانبوونی بەنزین و سوتەمەنی لێكەوتووەو ئەمەش دەبێتەهۆی ئاستی دابەزینی بژێوی هاووڵاتیان هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا