زەیتونەكانی عەفرین لە هەرێم سەوز دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

سولەیمان شێخۆ سەرمایەدارێكی رۆژئاوای كوردستانە، پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی زەیتون لە جۆری زەیتونی عەفرینی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

شێخۆ تەمەن 58 ساڵە، داری زەیتونەكانی لە شوێنی لە دایكبوونی خۆی لە عەفرینەوە هێناوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەڵێت: ئەمساڵ ساڵێكی بەخێرە.

ئەو دەڵێت: لە باخە زەیتونەكەیدا 42 هەزار داری زەیتونی هەیە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا هێناویەتی لە عەفرین.

شێخۆ لە دوای داگیركردنی عەفرین لەلایەن توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە لە 2018 هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

 چوار هەزار داری زەیتون تەمەنیان زیاتر لە سەدەیەكە

بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس شێخۆ لە نەوەی چوارەمی بەرهەمهێنەرانی زەیتونە لە عەفرین و زیاتر لە چوار هەزار داری زەیتون تەمەنیان زیاتر لە سەدەیەكە و ئەو كە سەرۆكی یەكێتی بەرهەمهێنەرانی زەیتونە كاریكردووە بۆ بەرهەمی رۆنی زەیتون.

زەیتون پێكهاتەیەكی سەرەكی سەر سفرەی خوانەكانە لە سوریا و لە زۆر خواردنی دیكەدا بەكاردەهێندرێت و رۆنیشی لێ دروستدەكرێت.

 

شێخۆ بەشێك لە دار زەیتونەكانی بە فەڕمی و بەشێكی دیكەشی بە قاچاخ هێناوە و بەشێكی لە هەرێم فرۆشتووە بە جوتیاران و لە هەرێمیش ئاستەكەی بەرزبووەتەوە.

ناوبراو بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە خەریكی كارەكەیەتی لە كێڵگەیەكی نزیك هەولێر بەڵام دەڵێت پلەی گەرما بەرزترە، پێویستی بە سیستمی باشتری ئاودێری هەیە.

بەرهەمی زەیتون لە دوو جاری ساڵێكدا لە شوبات و تشرینی دووەمدا دەچنرێت و بە وتەی خۆی لە هەر 23 كیلۆگرام رۆن لە هەر 100 كیلۆ زەیتونێك بەرهەمدێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا