چوار وڵاتی جیهان داواكارییەك ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵی گشتیی هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و جێگری كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان، داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەكەن ئەو بڕگانەی لە یاسای چاكسازی هێزی پێشمەرگە هەڵپەسێردراون جێبەجێبكات.

لە نامەكەدا كە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردووە، پیرۆزبایی لە هەرێمی كوردستان دەكەن لەسەر جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە كە تائێستا 2000 پێشمەرگە بەپێی ئەو یاسایە خانەنشینكراون، هەر لەنامەكەدا هاوكات هانی خانەنشینكردنی 830 ئەفسەری پێشمەرگەش دەدەن.

لە نامەكەدا باس لە كۆمەڵێك هەنگاوی هەڵپەسێردراوی پرۆسەی چاكسازیی هێزی پێشمەرگە دەكەن و دەڵێن: لەو باوەڕەداین پێویستە هەنگاوی هاوشێوە بگیرێنەبەر لەسەر بڕگە هەڵپەسێندراوەكانی چاكسازی كە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزیكردوونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندكراندیان، بۆ نموونە ستراتیژیی بەرگریی سەربازی و یەكەی ژمێریاریی یەكگرتوو.

ئەو چوار وڵاتە كە نامەكەیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كردووە، ئەو وڵاتانەن كە بەشێكن لە پرۆسەی چاسازیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لە كۆتایی نامەكەدا كە واژۆی كۆنسوڵی هەرچوار وڵاتەكەی لەسەرە و وێنەیەكی ئاراستەی جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كراوە، پابەندبوونی ئەو وڵاتانە بۆ پشتگیریكردن لە پرۆسەی چاكسازیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دووپاتكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا