پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 200 ملیارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئومێد دەكەین تاوەكو پێنجشەممەی داهاتوو بگات.
رۆژی یەكشەممە جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر، لەبارەی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا وتی: لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی پارەكە دراوە، بەڵام تا ئێستا 200 ملیارە نەهاتووە و ئومێدەوارین تاوەكو پێنجشەممەی داهاتوو بگات.
دەربارەی دابەشكردنی نەوتی سپی جووتیار عادل وتی: تا ئێستا دیارنییە نرخەكەی چەندە، بەڵام دیاریكراو دەبێت و نەوتە سپییەكەش بۆ خەڵكی هەژار دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی دەكەین.
بە وتەی جووتیار عادل، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزیری نەوتی عێراق كۆببنەوە و رێككەوتن لەسەر بڕی نەوتەكە دەكرێت و دواتر دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.