پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست پۆڵه‌تیك پرێس كه‌وتووه، 100 په‌رله‌مانتاری عێراق داوای بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داواده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه له‌و به‌رپرسانه ڕونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان بۆ بواری نه‌وت و وزه.