پۆڵەتیك پرێس:
پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجامدەدرێت.
دەستپێكی ئەو كۆبوونەوانەش یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستیپێكردووە.
بەیانی رۆژی یەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچووە.
وەزارەتی دارایش لەو بارەوە رایگەیاندووە، بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت. لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.