هۆكاری دواكەوتنی پارەكەی بەغدا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

تائێستا بەغدا 320 ملیار دینارەكەی تایبەت بە موچەی بەشێك لەفەرمانی هەرێمی نەناردووە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش هۆكاری دواكەوتنەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرادەكات.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تائێستا دەستی بەدابەشكردنی موچە نەكردووە و چەند رۆژێكە بەهۆی چەند كێشەیەكی تەكنیكی دواكەوتووە، بەو هۆیەشەوە 320 ملیارەكەی هەرێمیش نەنێردراوە.

وتیشی: بەدەستكردن بە دابەشكردنی موچە لە عێراق، پارەكەی هەرێمیش دەنێردرێت، چاوەڕوانیشدەكرێت لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا كێشەكە چارەسەر بكرێت و پارەكەش بۆ هەرێم بنێردرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی زانیارییەكان، چاوەڕواندەكرێت، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان رابگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە ئامادەكاری كردووە و داوای لیستی موچەی لە گەنجینەكان كردووە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریش بۆ موچەی مانگی نیسان بڕیاردراوە لێبڕین لە 21%وە بۆ 18% كەمبكرێتەوە، بەڵام كەمكردنەوەكە پلەتایبەتەكان ناگرێتەوە كە 50%یە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا