فوئاد حوسێن: بایدن مامەڵەیەكی جیاواز لەگەڵ عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینی دەكات ئیدارەی جۆ بایدن مامەڵەیەكی جیاواز لەگەڵ عێراق بكات، بەدوریشیزانی گۆڕانكاری گەورە لە ململانێكانی ئەمریكا و ئێران رووبدات.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (R.T) رووسی رایگەیاند، پێشبینی دەكەن ئیدارەی بایدن مامەڵەیەكی جیاواز لەگەڵ عێراق بكات و گرنگی زیاتر بە دۆسییەی عێراق بدات.

هاوكات بەدووریشی زانی گۆڕانكاری گەورە لە ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران رووبدات.

لەبارەی پەكەكەشەوە فوئاد حوسێن جەختی لەوەكردەوە دژ بە چالاكییەكانی پەكەكەن لە ناو عێراقدا بەرامبەر توركیا و لەهەمانكاتیشدا توركیاش مافی ئەوەی نیە لەشكركێشی لە نێوخاكی عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا