یەكێتی ئەوروپا هاوكاری كەركوك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەچوارچێوەی تیمێکدا نوێنەری 7 وڵات لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی کەرکوکیان كردوو لەگەڵ ئیدارە و هێزە ئەمنیەکانی شارەکەدا کۆبونەوە.

عەلی حەمادی ، جێگری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەری بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەگەڵ تیمی یەکێتی ئەوروپا پرسی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی دەستی داعش و ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و دۆخی ئەمنی پارێزگاكە گفتوگۆیان لەسەر كراوە.

وتیشی، لەلایەن نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپاوە 60 ملیۆن دۆلار بۆ بوژانەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی دەستی داعش و بونیاتنانەوەی پارێزگاكە تەرخانكراوە.

راشیگەیاند، دەربارەی نەگەڕانەوەی 600 هەزار ئاوارە لەسنوری پارێزگای كەركوك بۆ شوێنی خۆیان بە تیمەكەی یەكێتی ئەوروپامان وتووە ئاوارەكان كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابورییان هەیە بۆیە نەگەڕاونەتەوەوە و پێویستە كیشەكانیان بۆ چارەسەر بكەن هاوكات دەڵێت، هاوكارییەكانی وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بۆ كەركوك وەك پێویست نەبووە.

دەربارەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەكەركوك وتی، لەگەڵ تیمی یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆمان كردووە و پێمان وتوون، رەنگە لەنێوان لایەنە سیاسییەكان كێشە هەبێت بەڵام لەناو خەڵكی پارێزگاكەدا پێكەوە ژیانى ئاشتیانە لەئاستێكی باشدایە.

دەربارەی گەڕانەوەی پێشمەرگەو پێكهێنانی ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لەسنوری پارێزگای كەركوك، جێگری پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، ئەو پرسە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆك وەزیرانی عێراقدایە و ئیدارەی پارێزگای كەركوكیش پێشوازی لەهەر هەوڵێك دەكات كە پارێزگای كەركوك لەمەترسییەكانی داعش بپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا