پۆڵەتیک پرێس
بەمەبەستی دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک، بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی شەهید دەکرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022 ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ، بەپێی ماددەی (25) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان ، ھێزەکانیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر ، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی ھێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە،
لەئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز ) ، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
قەیوان گروپ
مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا
بابەتی پەیوەندیدار