پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتى ئاسایشی قەزای حاجیاوە رایگەیاند، رۆژی ١٧ ئەم مانگە یاریدەدەرێتی ئاسایسی حاجیاوا کەسێکیان بەناوی (س.ب.ٲ) لەناو بازاڕی حاجیاوا دەسگیرکردووە کە هەڵساوە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر پارە بەناوی دروستکردنی مزگەوت.
لە ڕاگەیەندراوی ئاسایشی حاجیاوادا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە لە زۆربەی مزگەوتەکانی سنورەکە و کەسانی دیکە و دووکاندار و کاسبکاران پارەی وەرگرتووە.
ئاسایشی حاجیاوا دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بە پێی ماددەی (٤٥٦) لە یاسای سزادانی عێڕاقی راگیراوە.