لە عێراق پێنج هەزار پڕۆژەی کێڵگەی پەلەوەر کارادەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق جەختی لە کاراکردنەوەی پێنج هەزار پڕۆژەی کێڵگەی پەلەوەر لە سەرتاسەری عێراق کردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا محەمەد خەفاجی رایگەیاند، سەرسامە بەو لێدوانەی قائیمقامی رومادی کە تیایدا داوا دەکات هاوڵاتیان بوەستن لە کڕینی پەلەوەر لە ناوخۆی عێراق.

وتیشی: ئەو لێدوانانەی قائیمقامی رومادی خزمەتی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەکات کە دەیانەوێت قاچاخچێتی بە ئابوری نیشتیمانییەوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاراکردنەوەی پێنج هەزار کێڵگەی پەلەوەر لە سەرتاسەری عێراق پشکی هەیە لە چالاککردنەوەی دەستی کار و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و برەودان بە ئابوری وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا