نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی نقومبوونی پەنابەران دەخاتە ئەستۆی یەکێتی ئەوروپا

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا بەشێک لە بەرپرسیارێتی نقومبوونی پەنابەران لە دەریای سپی ناوەڕاست دەخاتە ئەستۆی یەکێتی ئەوروپا.

ڕاپۆرتەکەی یوئێن ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتی ئەوروپا بەشێک لە بەرپرسیارێتی مردنی ئەو پەنابەرانەی بەردەکەوێت کە بە بەلەم لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەڕۆن، ئەوەش دوای ئەوەی وڵاتانی یەکێتیەکە ڕێگربوون لە گەیاندنی فریاگوزاری بۆ پەنابەران و ناچاریان کردوون بگەڕێنەوە لیبیا.

لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ناونیشانی “گەڕان و ڕزگارکردن و پاراستنی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕست” نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتەکان گرتوویانەتە بەر کە خۆی لە دەستبەسەراگرتنی بەلەمەکان و لێپێچینەوە لە خاوەنەکانیان دەبینێتەوە ڕێگری کردووە لەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بە هانای پەنابەرانەوە بچن و ئەمەش ژیانیانی خستووەتە مەترسیەوە”.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاندووە،  ئەو ڕێوشوێنانەی ئەو وڵاتانە گرتوویانەتەبەر ڕەچاوی سەلامەتی ئەو کەسانەی نەکردووە کە ویستوویانە لە ئەفریقاوە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن، ئەو بەلەمانەش کە کۆچبەران هەڵدەگرن مەرجی سەلامەتیان تێدا نییە و بەزوویی ناگەنە شوێنێکی سەلامەت لە دەریاکەدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا