ئەم بابەتە 7 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس
بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەسلێمانی رایگەیاند، ناردنەوەی پەنابەر و ئاوارەكان لەهەرێم ئارەزومەندانەیە و هیچ كەسێك بەزۆرەملێ نانێردرێتەوە.
چیا حسێن بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە پۆڵەتك پرێسی راگەیاند، هەرچەندە بڕیاری داخستنی كەمپەكان هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئاوارە و پەنابەرێك بەزۆر نانێردرێتەوە و گەڕانەوەیان ئارەزومەندانەیە.
وتیشی، “لەهەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەن، لە سنوری پارێزگای سلێمانیش چوار كەمپ هەیە، بەڵام ئەو كەمپانە لە هەرێم داناخرێن و وەك خۆیان دەمێننەوە”.
لەماوەی رابردودا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا جگە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان تەواوی كەمپەكانی دیكە لە شارەكانی عێراق دابخات، لە ئێستاشدا بەشێكی زۆری كەمپەكان داخراون.