لە ئاكرێ‌ حاڵەتێكی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتییەك لە سنووری قەزای ئاكرێ كە كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بووە، تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

نێچیرڤان هەركی، وتەبێژی تەندروستیی ئاكرێ هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: كەسێك كە ماوەی هەفتەیەكە وەكو گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە، رۆژی سێشەممە 20_6_2023 ئەنجامی پشكنینەكەی لە بەغدا گەڕایەوە و دەركەوت كە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

نێچیرڤان هەركی وتی، ئەو كەسەی تووشی نەخۆشییەكە بووە دانیشتووی شارۆچكەی دینارتەیە و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی كردووە.

لەبارەی تەندروستیی هاووڵاتییەكەوە، وتەبێژی تەندروستیی ئاكرێ باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ دەرمانی پێویستی پێدراوە و رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوەو تەندروستیی زۆر باشە، زۆر باش نەبووایە رەوانەی ماڵەوەمان نەدەكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا