بەڵێنێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە بۆ خەڵکی سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانیدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، “بەڵێن ئەدەم كە سلێمانی بكەینەوە بەو شارەی كە نەك تەنها بۆ خەڵكەكەی بەڵكو بۆ هەموو تاكێكی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت”.

لە پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لەوەدەكات، سلێمانی دەكەنەوە بەو شارەی كە شارێك بێت بە باڵای ناسناوەكەی، كە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، هەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بكرێت.

دەشڵێت، “بەڵێن بێت بەهەموو هێزێكمەوە تێبكۆشم بۆ كۆتاییهێنان بە پەراوێزخراوی و كەموكوڕییەكانی ئەم شارە و گۆڕانكاریی ڕیشەی لە كەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەكانی دیكە بكەمە پێشینەی كارەكانم”.

هاوكات بەڵێنی ئەوەشدەدات، دەبنە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەكەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاك بەتاكی ئەركی سەرشانیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا