شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و چوار كەسی دیكەیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دوو بازرگانە لە پیاو و ژنێك پێكهاتوون، ژنەكە لە بازگەی بانی مەقان دەستگیركراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارانە بە رەگەز عەرەبن و دانیشتوی سلێمانین ماددە هۆشبەرەكانیان لە بەغداوە هێنابوو و دەیانویست بەرەو سلێمانی بەرن، لە لایەكی دیكەشەوە چوار كەسی دیكەش لەسەر ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون.

لە ئێستاشدا ئەو تۆمەتبارانە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە هۆشبەرەكان راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا