نرخی نەوت روو لەنزمبوونەوە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە پەیمانگای نەوتی ئەمریكی رایگەیاند، لەهەفتەی رابردوودا بە 4,17 ملیۆن بەرمیل نەوت زیادیكردووە، ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر نرخی نەوت هەبووە.

بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی ئەمریكا لەكۆتا مامەڵەكان 11 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 41.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی دابەزینەكەی 0.2٪ بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش 3 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 43.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی دابەزینەكەی 0.2٪ بووە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەو هەواڵانەی لەسەر ئەنجامی ئەرێنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن دوو كۆمپانیای ئەمریكی بڵاوكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا