پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت، سه‌ربارى ئوه‌ى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆته، به‌ڵام به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئێمه 24 سه‌عات له‌ئه‌ركدان و خزمه‌تى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه په‌ككه‌وته‌ن، باس له‌وه‌ش ده‌كات، رۆژانه هاوكارى چه‌ندین خێزانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و هه‌ژار ده‌كه‌ن.
بێستوون شه‌هید جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: له‌درێژه‌ى ئه‌و كاروچالاكییانه‌ى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به هه‌وڵى خاتوو كوێستان محه‌مه‌د ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى سه‌فره 5000 پاكێجى دابینكردووه بۆمان له‌ڕێوره‌سمێكى جوان و به‌ده‌ستێكى ئه‌مین ده‌یگه‌یه‌نینه ئه‌و خانه‌وادانه‌ى پێویستیانه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى وتى: ئێمه كاتێك كێشه‌و گیرگرفتی خێزانێك دێته به‌رده‌ممان له‌هه‌وڵداده‌بین تا كێشه‌ى ئه‌و خێزانه چاره‌بكه‌ین وه تائه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌كه‌ین ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمانه و قه‌له‌قین، چونكه هه‌ندێكى په‌یوه‌ندى به‌بابه‌تى ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه هه‌ندێكى په‌یوه‌ندى به ژیانى رۆژانه‌وه هه‌یه، بۆیه تاكێشه‌كه چاره‌سه‌نه‌كه‌ین و هاوكارى ئه‌و خانه‌واده‌یه نه‌كه‌ین و بزه نه‌خه‌ینه سه‌رلێویان خۆمان به هاوبه‌شى ئه‌و خه‌م و په‌راژه‌و كێشه‌ى ئه‌و خانه‌وادانه ده‌زانین.
وتیشى: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه به‌قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى پێكدێت له 11 قه‌زا، وه له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكان هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه و هه‌م نوێنه‌رایه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیمان هه‌یه له سه‌نته‌ره‌كانى پاراستن و چالاكیى منداڵان و دایه‌نگه و سه‌نته‌ره‌كانى ئۆتیزم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى له قه‌زاكان، بۆیه رۆژانه فه‌رمانبه‌ره ماندوونه‌ناسه‌كان په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن و هه‌ژار و لێقه‌وماون.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، له‌م قه‌یرانه‌دا و له‌ئێستادا له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆته به‌ڵام ماڵى به‌ساڵاچووان ئێستا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌رى دڵسۆزمان 24سه‌عاته له‌وێن كه 24 په‌ككه‌وته‌مان هه‌یه، ئه‌و په‌ككه‌وتانه پێویستیان به‌خزمه‌تى به‌رده‌وامه وه‌ك خاوێنكردنه‌وه و خۆراك بكرێته ده‌میانه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵه فه‌رمانبه‌ر و چاودێره‌ى له‌وێن 24 سه‌عات له‌وێن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار زۆرباشن له‌گه‌ڵمان به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست نیه چونكه ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى هه‌مووى ئه‌و داهات و سه‌رمایه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه هى ئه‌و خاك و ئاو‌و هه‌رێمه‌یه، بۆیه حه‌قه ئه‌وانیش چاویان له‌و خه‌ڵكه‌بێت، به‌راستى هه‌ندێك سه‌رمایه‌داریش ره‌نگه هاوكارى بكات به‌ڵام ناگاته ده‌ستێكى ئه‌مین، ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌جۆرى هاوكارییه‌كان هه‌یه.