بافڵ تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان پێویستی بە هەماهەنگی و كاری هاوبەش هەیە لەگەڵ سعودیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.

لە دیدارێكدا كە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق و ئەمین بابا شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆستایەتی نێوان هەردوولا كرایەوە.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە لە بوارە جیاجیاكاندا و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لە نێوان هەرێمی كوردستان و سعودیەی بە گرنگ وەسفكرد.

لە بەرامبەردا باڵیۆزی سعودیە باسی لە گرنگیی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كرد لە دروستكردن و بونیادنانی پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لە نێوان سعودیە و عێراق و هەرێمی كوردستان و جەختی لە گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەكان كردەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک