کەشناسی: لەمشەوەوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە کەشوهەوا سارد و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، کەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.

هاوکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنووریەکان لە بەیانی زوودا.

لەبارەی پلەکانی گەرما ئەوەی خستەڕوو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 14 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە شەش پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا