ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بریتی دەبێت لە بڕیاردان لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز.

گەیشتینە مانگی ئەیلوول و تا ئێستاش مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنی وەزیران کۆببێتەوە و وتەبێژی حکوومەتیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەدرێت.

شاندی دانوستانکاری هەرێم رۆژی 2ی ئەم مانگە لە سەردانێکیاندا بۆ بەغدا، لەگەڵ شاندی حکومەتی ناوەندی کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و بودجەی هەرێم لە بەغدا. رۆژی 4ی مانگیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەغدا ئامادە نیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و تەنها بڕی 500 ملیار دینار وەک قەرز دەدرێت بە حکوومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، کە داهاتی ناوخۆ و نانەوتی هەرێم 320 ملیارە و لەگەڵ ئەو 500 ملیارەی کە بەغدا بەنیازە بینێرێت، بەشی مووچە ناکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتیش لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و سەرەتا مووچەی ئەو کەسانە دەدەن کە مووچەکانیان کەمە و پێویستیان بە وەرگرتنیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا