نرخی مریشک گەیشتە سەروو 4 هەزار دینار

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی مریشک و پەلەوەرە ماڵییەکان بەرزبوونەتەوە و لە ئێستادا کیلۆیەک مریشک بە 4 هەزار و 250 دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت. مریشکفرۆشێک هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەڕاندەوە.

یەکێک لە مریشکفرۆشانی حەوزە وشکەکەی شاری سلێمانی قسەی بۆ پۆڵەتیک پرێس کردوو و ووتی، “مریشک بە 3 هەزار و 900 دینار دەگاتە دەستمان و 150 دیناریش دەدەین بۆ کرێی گواستنەوەی هەر مریشکێک و ئێمە بۆ 100 دینار خێر کیلۆی دەدەین بە 4 هەزار و روبعێک”.

ئەو مریشکفرۆشە دەڵێت بەرزبوونەوەی نرخەکان کاریگەری کردووەتە سەر خواستی هاوڵاتییان بۆ کڕینی مریشک و ”چێشتخانەکانیش ئێستا بەهۆی گرانبوونی نرخی مریشکی فرێش، مریشکی بەستوو بەکاردێنن”.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێم بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی بە ووتەی ئەو مریشکفرۆشە، “هەناردەکردنی مریشکە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق”، ئەو دەڵێت، “ئەگەر رێگری بکرێت لە هەناردەکردنی، نرخی مریشک لە ماوەیەکی کەمدا دێتەوە 2500 بۆ 3 هەزار دینار”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا