لاهور شێخ جەنگی و عەمار حەكیم لە بەغدا كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هەرێم و عێراق و پەیوەندیەكانی هەردولا لە بەغدا كۆبوونەوە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكەو پەیوەندییەكانی یەكێتی و رەوتی حیكمە بە تایبەت پرسی بودجەی هەرێم و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، تیشك خراوەتە سەرهەستیاریی دۆخی ئێستا و خراپی گوزەرانی هاوڵاتییان و جەختیان لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی پرسی بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ و دابینکردنی موچەی موچەخۆران كردەوە.

دواشیانكرد، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن و هەردوولا پابەندبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاریی.

لەسەر داوای مستەفا كازمی بڕیارە ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بكات و وەك نوێنەری خەڵكی هەرێم داكۆكی لەماف و شایستەداراییەكانی هاوڵاتیان بكات.

پێشتر لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان بڵاوكردەوە رایگەیاند، بەشداری ئەو كۆبونەوەیە دەكات و دڵنیایشیدا لەوەی وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان بەشداری كۆبونەوەكە دەكات.

دەشڵێت، “لە كۆبونەوەكەدا بەرگری لە مافەكانتان دەكەین و هەموو هەوڵێك دەدەین پشك و مافە رەواكانتان لە بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ دا جێگیر بكرێت و بە یەكجاری ئەم كێشە درێژخایەنە كۆتایی پێ بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا