پەیامی سوودانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز: بەردەوام دەبین لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “نەورۆز بیرماندەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزراگرتنی بەهای هاوبەشی”.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراق لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: بۆنەی جەژنی نەورۆز کە هیوا و خۆشی دەهێنێت و چاوەڕوانی سبەینێیەکی گەشی تێدایە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیز لە هەرێمی کوردستانی عێراق و گەلی عێراق دەکەم”.

سوودانی  لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین کە ئەم جەژنە مێژووییە مرۆڤایەتییە پیرۆزدەکەن، خوای گەورە بە خێر و بەرەکەت و نیعمەتە بەردەوامەکانی سەقامگیریمان بگێڕێتەوە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی پەیامەکەیدا کە بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “هاوڵاتییانی وڵاتەکەمان بەردەوامن لە کارکردن و بنیاتنان و چەسپاندنی هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی عێراقییەکان، لەژێر رۆشنایی ئەو بەرنامەیەی حکومەت کە گوزارشت لە پێداویستییەکان و خواستەکانیان دەکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە، “ئەم بۆنەیە هێزی هەمەچەشنی بەردەوامیدا بە گەلەکەمان دەبەخشێت، و خستنەگەڕێ هەموو هەوڵەکانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان. هەروەها ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ بەدیلێک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشی، یەک چارەنووس و داهاتوو کە پێکەوە نەخشەی دەکێشین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا