پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینیوە، ئەمڕۆ سێشەممە نەوت لە خوار 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 99 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 97 دۆلار و 39 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو لەدوای هەڵکشانی ناکۆکییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت بۆ یەکەم جار لە حەوت ساڵی ڕابردوو 105 دۆلاری تێپەڕاند.