“دەسەڵاتی كوردی كەمتەر خەمە لە ئاست گەورەیی تاوانی ئەنفالدا”

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەنووس و نووسەرێكی دیاری پرسی جینۆساید دەڵێت، دەسەڵاتدارانی كورد كەمتەرخەمن لە ئاست گەورەیی تاوانی ئەنفال و بەشێكی ئەم كەمتەرخەمییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لایەنی كوردی هەیە بەرپرسیارێتی گەورەی ئەم تاوانەی دەكەوێتە ئەستۆ، بۆیە خۆیان كار لەسەر ئەم پرسە ناكەن و نایانەوێت كەسی دیكەش كاری لەسەر بكات.

لەوبارەیەوە عارف قوربانی لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی هەگبەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك وتی: هێشتا نەك لە ئاستی جیهان رەنگە نەوەی نوێی خۆشمان زۆر ئاشنا نەبن بەو تاوانانەی بەرامبەرمان کراون، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی زۆر كەمتەر خەم بووە و بایەخی بەوە نەداوە چۆن كار لەسەر ئەم تاوانانە بكات، من پێم وایە، دەسەڵاتدارانی كورد لەوە نەگەشتوون كە بە كاركردن لەسەر ئەم كەسانە دەیتوانی خزمەتی یەكجار گەورە بە پرسی رەوای میللـەتەكەمان بكات.

ئەو رۆژنامەنووسە وتی: هۆكارەكەش دوو خاڵە یەكێكیان تێنەگەشتنە لە بایەخی ئەم كێشانە، كە دەچێتە چوارچێوەی نەزانینەوە، حاڵەتی دووەمیش بەشێكی ئەنقەستی تیایە چونكە ئەم تاوانانەی ئەنجام دراون راستە رژێمی بەعس و سەددام حسێن و دار و دەستەكەی ئەنجامیان داوە، بەڵام كە بێینە ناو درێژەی رووداوەكان و هۆكاری ئەوەی ئەم تاوانانە ئەنجام دراون، رەنگە لایەنی كوردیش لە ناو شۆڕشدا بەرپرسیارێتی گەورەیان بكەوێتە ئەستۆ بۆیە نەك كاریان لەسەر ئەم پرسە نەكردووە حەزناكەن خەڵكی دیكەش كاری لەسەربكات و رقیشیان لەوانە ببێتەوە كار لەسەر ئەم پرسانە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا