نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە لەدوای کۆتاییهاتنی دیالۆگی هێزە جیهانییەکان لەگەڵ ئێران بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەبێ گەیشتن بە هیچ رێککەوتنێک.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمساڵ نرخی نەوتی خاو بەنزیکەیی بەڕێژەی %50 بەرزبووەوە بەهۆی گەڕانەوەی وڵاتانی خاوەن ئابووری بەهێز بۆ بەرهەمهێنانەوەی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەتەواوی جیهاندا، هاوکات زیادبوونەوەی داواکارییەکان لەسەر نەوت بەتایبەتی لەئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئاسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا