پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی 16 کۆچبەری کورد لەڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 24ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، یەختێک کە لە 34 کۆچبەر پێکهاتبوو کە 16 لەو کۆچبەرانە کورد بوون و دەیانویست لەڕێی کەناڵی ئینگلیزەوە بەرەو بەریتانیا بچن، نقومبوو.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، لەنێو ئەو قوربانیانەدا دایکێک و سێ منداڵ هەبوون کە گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا لە قەزای دەربەندیخان لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاکدەسپێردرێن.
بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە ئەم تەرمانە بهێنرێنەوە کوردستان، بەڵام لەبەر لەبارنەبوونی کەش و هەوا گەڕاندنەوەیان دواخرا بۆ کاتژمێر 2:00ی ئەمشەو.