پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونیسێف” ڕایگەیاند، 77% خێزانەکانی لوبنان پارەی پێویستیان دەستناکەوێت خواردنی ڕۆژێکی پێبکڕن.
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی لوبنان بڵاوکردووەتەوەو ئاماژە بەوە دەکات، داڕووخانی ئابوری لوبنان خراپترە لە داڕووخانی ۆڵ ستریت، داڕووخانێکی کەم وێنەیە لە مێژوودا کە لەسەر ئاستی یەک دەوڵەت ڕوویدابێت”.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕێژەی هەژاری دوو ساڵ پێشتر لە لوبنان 26% بووە.
ڕۆژنامەکە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، حەسان دیاب کە لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی فەرمی دوای تەقینەوەی بەیروت بە وەکالەت پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات، دەڵێت ئەو دەسەڵاتی گۆڕینی سیستەمی پشتگیری و تەنانەت فەرمانی وردبینی و پێداچوونە بە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی نییە نییە بەبێ ئەو چاکسازییانەش سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و نە وڵاتانی ڕۆژئاواش ئابوری لوبنان ڕزگار ناکەن”