بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە چەند کۆڵبەرێک بریندار بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی ئێران تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە لە ناوچەی بانە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر کە خەڵکی شارەکانی بۆکان و پیرانشار بوون، بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی دووشەممەش هێزەکانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە سنووری شاری بانە کۆڵبەرێکیان بەناوی رەحیم فەیزی بریندار کردووە.

دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان و تەنانەت هەندێ لە خەڵکی شارەکانی دوورتر لە سنووریش لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ورمێ بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان کۆڵبەریی دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا