لە عێراق نزیكەی 50 هەزار كۆمپانیای وەهمی هەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینی دەكات نزیكەی 50 هەزار كۆمپانیای وەهمی تۆماركراو هەبێت كە ڕێپێدانی بازرگانی و یاساییان وەرگرتووە.

خەڵەف هاشم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆماری كۆمپانیاكانی لە وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوە دەكات، ژمارەی كۆمپانیا تۆماركراوەكان لەبەرزبونەوەیەو گەیشتۆتە 80 هەزار كۆمپانیا كە پێشبینی دەكرێت نزیكەی 50 هەزاریان وەهمی بن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆمپانیا وەهمییانە لەلایەن لایەنە سیاسیەكانەوە دامەزراون و بوونەتە گەورەترین رێڕەوی دارایی بۆ گواستنەوەی سامان بۆ دەرەوەی وڵات.

باسی لەوەشكردووە، تۆماركردنی ناوی كۆمپانیاكان بەردەوام لە زیادبووندایە، بەجۆرێك رۆژانە 15 بۆ 30 كۆمپانیا ناوی خۆیان تۆماردەكەن.

بەهۆی گومانەكان لەسەر ئەو كۆمپانیا وەهیمانە، لیژنەیەك لە نوێنەری هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و فەرمانگەی تۆماری كۆمپانیاكانی پێكهێنراوە تاوەكو سەردانی كۆمپانیاكان بكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری چالاكییەكانیان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا