پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕایدەگەیەنێت:” بەهۆی هەڵوێستی هەندێک لایەنەوە، دەستکەوتە نەتەوەیییەكان ناپارێزرێن، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە، کورد سیاسەت، ستراتیژ، دیپلۆماسی و سوپایەکی هاوبەش بونیاد بنێت”.
ئارزی حەسەن، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەربارەی رێگرییەکانی بەردەم یەکێتیی نەتەوەیی کورد و چارەسەرییەکانی بهتەلەفزیۆنی مەدیا هابەرى رایگهیاندووه، گەلی کورد بۆ ژیانێکی سەربەرزانە، باجی گەورەی داوە، بەڵام بەهۆی ئەو تێرامانانەی کە یەکدەست نین، دەستکەوتە نەتەوەییەکان ناپارێزرێن.
لهبارهی ئاستەنگهكانی بهردهم یهك ریزی و یەکبوونی کورد رایگهیاندووه، هەندێک لایەن بوون و سیاسەت و ئامانجی خۆیان پێش ئامانجە گشتییەکەی گەلی کورد دەخەن، ئەوەش هەمیشە بۆشایییەک لە دروستبوونی یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کورد دروست دەکات، بۆیە دەبێت واز لە هەموو بەرژەوەندییەکی حیزبی بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەیش، پێویستە هەموو لایەک هەوڵ بدەن ئاستەنگ لەبەردەم یەکڕیزیی گەلی کورد لاببەن و بە یەکگرتوویی كار بكەن.
فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ئاماژهی بهوهشداوه، شەڕی کورد لەگەڵ کورد کە کورد بە (براكوژی) ناوی لێنا ساڵانێک بووە هۆی ئەوەی بە ئازارەکانییەوە بژین و هیچ دەستکەوتێکیشی بۆ کورد نەبووە، تەنیا منداڵانی کورد گیانیان لەدەست دا و یەکتریان کوشت كە ئەوەش خزمەتی بە دوژمنانی گەلی کورد کرد.