ئیسرائیل یاساکەی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەرکرا، ئیسرائیل هاتە دەنگ و داوا لە گەلی عێراق دەکات پشتگیری نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “سەرکۆنەی ئەو بڕیارە دەکەین کە لە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە عێراق دراوە.

هەروەها بە هەڵوێستێکی توندڕەوانە سەیری ئەو بڕیارە دەکەن، کە سزای لە سێدارەدان دەسەپێنرێت بەسەر ئەو کەسانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، داوا لە گەلی عێراق دەکەن، پشتیوانی لەم هەڵوێستە توندڕەوانە نەکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر دراوە دوورە لە واقیعەوە گەلی عێراق لە ڕاستی دوور دەخاتەوە.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش دەکەنەوە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندی دەوڵەتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل، ئارامی و بووژانەوە بۆ گەلانی ناوچەکە و ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەبەر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا