نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە 119 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 4ی حوزەیرانی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 119 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 118 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا لە لایەن بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، نرخی نەوت بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت زۆر کات نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا