پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراق بانگھێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکرێن و راپۆرتێک لەبارەی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بخەنەڕوو.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیاربوو دووشەممەی رابردوو وەزیرانی دارایی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بانگھێشتی لیژنەی دارایی بکرێن، بەڵام بەھۆی ئەوەی راپۆرتی ھەردوو وەزیر ئامادەنەبوون بۆ خستنە رووی بابەتی دارایی، بانگھێشتکردنیان دواخراوە.
وتیشی، بانگھێشتکردنی ھەردوو وەزیر بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمە، دواتر لیژنەکە ھەڵسەنگانیان بۆ دەکات و راپۆرتێک ئامادەدەکات و ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.
د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکەن، ھەفتەی داھاتوو ئەو راپۆرتانەی ھەردوو وەزیر ئامادەبکرێن و بانگھێشتی لیژنەکە بکرێن.