پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 75 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 46 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جێی ئاماژەیە کاریگەری کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین هۆکارێکی سەرەکییە لە ناجێگیری نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.