پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە1ی تشرینی یەکەم، بۆ ڕۆژی پێنجەم کۆنگرەی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوامە.
کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەکاتەوە بۆ دەنگدان و تاوتوێکردنی ئەو بڕگانەی ماون و هەروەها بڕیارە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن.
لەکاتێکدا، کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دوێنێ شەو هەڵگیرا دوای ئەوەی لە کۆی 65 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی 45 ماددەیان پەسەندکران.
لەڕۆژی 27ی ئەیلول، کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لەشاری سلێمانی دەستیپێکرد و لەڕۆژی یەکەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەزۆرینەوەی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا