هێزە ئاسمانیەکانی عێراق داعشیان بۆردومان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق، لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگیەکانیانەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ مۆڵگەکانی داعشیان بۆردومان کرد.

بە پلان و سەرپەرشتیکردنی پێشتر لە لایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لەگەڵ هەواڵگری سەربازی و شانەی ئامانجی چاودێری کردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فرۆکەی هێزە ئاسمانیەکانی عێراق  سێ هێرشی وێرانکەری یەک لە دوای یەکیان بۆ سەر داعش ئەنجم دا.

لە دۆڵی وادی شای لە بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، بە فڕۆکە جەنگیەکانی سوخۆی 25، تیرۆرستانیان کردە ئامانج.

دواتر بە فڕۆکەکانی ئێف-16لێدانیتریان ئەنجامدا، دەنگی بەرزو دوکەڵی چڕی تەقینەوە لە ناوچەکە دەبینراو دەبیسترا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا