ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی “تیرۆرستی” رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان لە ناحیەی تەكیەی سنوری قەزای چەمچەماڵ “تاقمێكی تیرۆریستی” دەستگیركرد كە لە هەشت ئەندام پێكهاتوە و پێشتر سەر بە رێكخراوی تیرۆرستی قاعیدە بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كە ئەمڕۆ سێشەممە 7_2_2023 بڵاویكردەوە، دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەم كەیسەوە دەستیپێكرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەكە دەست كەوت و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە رۆژی 5ی شوباتی 2023 لە چەند هەڵمەتێكی جیاجیادا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاری هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هەشت تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو كە داواكراوبون لە دادگاكانی عێراق بە پێی مادەی دووی تیرۆر دەستگیركران.

ئەوەشهاتووە، پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت تۆمەتبارە دەستگیراوەكان پێشینەی كاری تاوانكاری و تیرۆریان هەبوە و بەشداربون لەچەندین كردەوەی تیرۆریستی و شەهیدكردنی هاوڵاتی و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە ناوەكانی ( سامر ساڵح عەبدوڵا/پۆلیس، ناجی حەمید سەحن /پۆلیس ، فوئاد خەڵف ئەحمەد /صحوە ، سامر حەمەد سەحن/ صحوە)”.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، هەر بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباران

١-(ص، ح ، م)

٢-(ص ، م ، م )

٣-(م ، ص ، م )

٤-(س ، ص ، م)

٥-(ع ، ص ، م )

٦-(ص ، ص ، م )

٧-(ر ، ح ، م )

٨-(ط ، ص ، م )

لە ساڵی 2004 پەیوەندیان بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە كردوەو بەشداربون لە ئەنجامدانی چەندین كاری تاوانكاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوەو دەبنە چەكدارو لەدەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەكان درێژە بە كارە تیرۆریستییەكانیان ئەدەن دواتر مەبەستی خۆحەشاردان و بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و كاركردنەوە دێنە سنوری تەكیە و بازیان نیشتەجێدەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا