ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوو كارەبا كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆبۆوە گفتوگۆی لەبارەی چارەسەركردنی كەمبونەوەی كارەباو ئاوی لە وڵاتدا كرد.

حەسەن نازم وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی عێراق پرۆژەیەكی هەیە بۆ چاكسازیكردن لە كەرتی وزەدا لەوچوارچێوەیەدا میوانداری كارمەندانی پێشكەوتوی لە وەزارەتی كارەبا كردوە بۆئەوەی گفتوگۆ بكات دەربارەی دۆخی وزە لە وڵاتدا.

راشیگەیاند: سەرۆك وەزیران وەزیری كارەبای راسپارد بە پێشكەشكردنی پلانێكی ستراتیژی بۆ چارەسەركردنی كەرتی وزە.

ئاماژەشی بەوەكرد كە لەبەشێكی كۆبونەوەكەدا وەزارەتی ئاو ئەنجامی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆكانی خستەڕو و بۆ ئەوە مەبەستەش سەرۆك وەزیران هێزە ئەمنییەكانی راسپارد تا هاوكاری وەزارەتی ئاو بكەن بۆئەوەی هەرچی زیادەڕۆ لەسەر سەرچاوە ئاوییەكان هەیە لەناویانبەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا