لە هەولێر تۆڕێکی ڕفاندنی ژنان و منداڵان دەستگیردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆڕێکی ڕاگەیاند کە لە شاری بەغدای عێراق ژن و منداڵیان ڕفاندووە.

هۆگر عەزیز ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ ی ئایار-ی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، پۆلیس تۆڕێکی دەستگیر کردووە کە دانیان بەوەدا ناوە ژنان و منداڵانیان ڕفاندووەو سەر بەرپرسێکی باڵا و سەرۆک هۆزێکن لە بەغدا.

وتیشی، دوای ئەوەی چوار کەس لە باندەکە دەستگیرکراون توانراوە دواتر تەواوی ئەندامەکانی دیکەشیان دەستگیر بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تۆڕە تاوانکارە کارەکانیان لەژێر هەڕەشەی چەکدا ئەنجامداوەو ڕفێنراوەکانیان لەبەرامبەر پارەدا ئازاد کردووە.

بەگوێرەی وتەکانی هۆگر عەزیز یاداشتی دەستگیرکردنی ئەو باندە لەلایەن دادوەری تایبەتمەند لە بەغداوە بە دەستیان گەیشتووەو ڕۆژی هەینی تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر کراوە .

وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٠ وە ١٨٣ تۆمەتبار دەسگیرکراون کە یاداشتی دەستگیرکردنیان لە بەغداوە پێیان گەیشتووە و ڕەوانەی دادگاکانی عێراقیان کردوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا