رێكخراوی سی پی تی: ئەو شوێنانەی توركیا داگیری كردوون بەجێیان ناهێلێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری رێكخراوی سی پی تی دەڵێت، مەترسی ئەوە هەیە هەموو ئەو گوند و ناوچانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان داگیری كردوون، هەروا بە داگیركراوی بمێننە و بەجێیان نەهێڵیت، چونكە توركیا بەنیازی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامە لەو شوێنانەی داگیری كردوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لۆكاس فێرنا، بەڕێوەبەری رێكخراوی سی پی تی لە شاری سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و تێیدا راپۆرتێكی رێكخراوەكەی بڵاوكردەوە كە ئاماری چل رۆژی رابردووی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەورە بروسكەی توركیای خستە ڕوو.

بەڕێوەبەری رێكخراوی سی پی تی رایگەیاند: نیگەرانین لەوەی توركیا ئەنجامی دەدات چونكە ئەوە تەنها هێرش و ئۆپەراسیۆن نیە بەڵكو داگیركردنی هەرێمی كوردستانە.

ئەوەی خستە ڕوو، بەپێی نەخشەیەك توركیا لە ساڵی 2017 و 2018 و 2019 و 2020 خاكی هەرێمی كوردستانی داگیركردووە، وە دەیەوێت هەموو ئەو ناوچانەی داگیری كردوون بەیەكەوە بیان بەستێتەوە، وەك ناوچەی ئارام ناوی دەبات مەترسیمان هەیە لەوەی توركیا هەرگیز ئەو ناوچانە چۆڵ نەكات.

ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا ئەو ناوچانەی داگیریكردون دەیەوێت بەیەكەوە بیان بەستێتەوەو ئاشكراشیكرد وەكو ناوچەی ئارام كۆنترۆڵیان بكات و بیخاتە ژێر دەستی خۆیەوە.

ئۆپەراسیۆنی چنگی هەورە بروسکەی سوپای تورکیا لە (23) مانگی نیسانی رابردوو دەستی پێکردوە هەردوو ناوچەی کانی ماسی و ئاڤاشینی گرتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا