ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە، ئێمە پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگەیاندووە كە دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق نادەستورییە و پێویستە پێداچوونەوە بە پێكهاتەی ئەو دادگایەدا بكرێت، ئەویش بە رێگەی یاسایەكی نوێ كە بەپێی حوكمەكانی دەستور بێت بە تایبەت حوكمەكانی مادەی 92 كە بە روونی باس لە میكانیزمەكانی دامەزراندنی دادگای فیدراڵی دەكات.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمدا هاتووە: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوە بە نادروستی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی كە لەچوارچێوەی دەستور و یاساكان و هەروەها رێكەوتنەكانی ‌نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هەرێم بنێردرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئەم بڕیارە هیچ خزمەت بە سەقامگیری و ئارامی لە عێراقدا ناكات، بە پێچەوانەوە، لەدژی ئەو هەوڵ و كۆششانەیە كە لە ساڵی رابردوو، عێراقی لە قەیرانێكی سەخت دەرباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و لە كاتێكیشدایە كە پێشڤەچونێكی باش لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیدا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی رابردوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێمە پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگەیاندووە كە دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق نادەستورییە و پێویستە پێداچوونەوە بە پێكهاتەی ئەو دادگایەدا بكرێت، ئەویش بەرێگەی یاسایەكی نوێ كە بەپێی حوكمەكانی دەستور بێت بە تایبەت حوكمەكانی مادەی 92 كە بە روونی باس لە میكانیزمەكانی دامەزراندنی دادگای فیدراڵی دەكات.

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم جەختیش دەكاتەوە، ناكرێت لە قۆناغێكی هەستیاری وەك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی بە چاوی زۆرینەو كەمینە بڕیار بدات و جیاوازی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراقدا بكات بە تایبەت بابەتی موچەو قوتی خەڵك كە دەبێت دوور بێت لە هەر گوشارو دەستێوەردانێكی سیاسی یان بەناو یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا