پیاوی قەیرانە داراییەکان دێتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، راوێژکاری بانکی ناوەندی وڵاتەکەیان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی ئێران ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات.

ئاژانسەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدول ناسڕ هیمەتی راوێژکاری بانکی ناوەندی ئێران سەردانی عێراق دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسی بانکەکان و گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی ئێران.

باسیان لەوەش کردووە، سەردانەکەی هیمەتی بە هاوەڵی شاندێکی باڵای بەرپرسانی دارایی و بازرگانی لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی ئێران دەبێت بەتایبەت لەدوای دابەزینی نرخی دراوی لەو وڵاتە.

ئەوەش هاتووە، بەغدا بەهۆی هاوردەکردنی وزەی کارەبا و گازی وشک بۆ کارپێکردنی وێستگە کارەباییەکان شایستەی دارایی ئێرانی لەلایە.

ئەم سەردانەی بەرپرسە ئێرانییەکە لەدوای چەند رۆژێک لە راگەیاندنی دووبارە سەپاندنەوەی سزا لەیان ئەمریکا بەسەر ١٨ بانکی ئێراندا دێت لەچوارچێوەی سیاسەتی فشاری توند کە ئیدارەی ئەمریکا دژی ئێران جێبەجێی دەکات لەسەر ئەو ناکۆکییانەی نێوانیان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا