پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتن دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دوای كۆبونەوەی دەستەكە ڕایگەیاند دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوینەران بەردەوام دەبن و ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممەی داهاتوو دانیشتن ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی بڕگەی یەكەمی یاسادانان_یەكەم ساڵی یاسادانان_خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، بۆ ماوەی مانگێك واتە وەرزی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی مانگێك درێژكردەوە، لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی (58/2) ی دەستوور.

لە خاڵی دووەمی ئەنجامی كۆبوونەوەكەدا ئاشكرای كردووە ئەنجومەنەكە بەردەوام دەبێت لە كۆبونەوەكانی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە كە تیادا دوو تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت كە یەكەمیان بە تاوان سەیركردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانە لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە تەوەری دووەمی كۆبونەوەكانی ئەم هەفتەیە دەنگدان لەسەر یاسای فریاكەوتنی پشتیوانی لەئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەش كارەكان بۆ تەواوكردنی لیژنەكانی پەرلەمان بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا