نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەم، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 23 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین بڕیاری ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک، تا کۆتایی ئەم مانگە پێویستە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا