سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە دەكات بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە دەكات كە رۆژی شەممە لە رووداوێكی هاتووچۆ گیانیان لە دەستدا.

دوای ئەوەی رۆژی شەممە، لە كاتی گەڕانەوەیان لە ئەركی خۆیان، لەسەر رێگەی سەرەكی (دەربەندیخان – سلێمانی)، پێنج پێشمەرگە بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە و هاوسەنگەرانیان و دانیشتووانی سەید سادق دەكات.

باسلەوەش دەكات، لە خوای مەزن داواكارم گیانیان بەبەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا