پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وهزارهتی نهوتی عێراق رایدەگەیەنێت “بهنزینی جۆری ئۆكتان بهرزمان بۆ سهرجهم بەنزینخانەکان دابینكردوه و بهنرخی 650 دینار بەشۆفێرانی دەدەین”.
ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021، لە بایاننامەیەكدا حامد یونس، بریکاری وەزیری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند “ئێستا بەنزینی موحەسەن لە بەنزینخانەکان بە نرخی 650 دینار بۆ لیترێک بەردەستە و نرخی یەک لیتر بەنزینی ناوخۆییش 450 دینارە.
بریکاری وەزیری وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت “کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان سەرجەم هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان، ئەوەش سەرەڕای ئاڵنگاری تەندروستی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سەرجەم دەروازەکانی ئامادەکردن وزە بە تەواوی توانایانەوە 24 کاتژمێر لەکاردەان بۆ دابینکردنی پێداویستی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان”.
لای خۆشیەوە حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئاماژەی بەوەكردووە كە وەزارەتی نەوت بڕیاریداوە کاری دەروازەکانی دابینکردنی سوتەمەنی بکات بە 24 کاتژمێر و سەرجەم وێستگەکانی ئامادەکردنی سوتەمەنیش بە تەواوی توانایانەوە لەکاردان.
ئەمەلەكاتێكدایە، نزیكەی دووهەفتەیە نرخی بەنزین بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە.